یارییەکەی دهۆک و قوە جەویە کێشەی عەشایەری تێکەوت

964+

ژووری هەواڵ

عەشیرەتێک لە ئەنبار بەیاننامەی لەسەر یارییەکەی یانەی دهۆک و قوە جەوییە دەرکردووە دەڵێت یاریزانێکمان لێی دراوە دەبێ هەقی بستێنن.

محەمەد حەمید سویداوی گۆڵپارێزی یانەی قوە جەویەیە و لە یەکێک لە عەشیرەتەکانی ئەنبارە، لە یارییەکەی دهۆک هێرشی کرایە سەر، ئێستا عەشیرەتەکەی داوای هەقی دەکەن.

لە بەیاننامەی عەشیرەتی ئەلبوسودە هاتووە: ”داوا لە سەرپەرشتیارانی یارییەکە دەکەین رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەستدرێژیکاران بگرنە بەر بۆ ئەوەی شکۆی وەرزش بپارێزن، پیاوانی ئەنبار ئەگەر غەدریشیان لێ بکرێت ئەوان مەردن ترسیان لەسەر نییە”.

شەوی یەکشەممەی رابردوو لە گەڕی بیستەمی ئەستێرەکانی عێراق هەردوو یانەی دهۆک و قوە جەویە رووبەڕووی یەک بوونەوە، دهۆک دوو بە یەک یارییەکەی بردەوە، بەڵام دوایی گرژی لە نێوان هاندەران و ئینجا لەنێوان یاریزانان دروست بوو.

یانەی قوە جەوییە دوای یارییەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو دەڵێت ئەگەر لێپێچینەوە نەکرێت ئەوان لە خولەکە دەکشێنەوە.

یانەی دهۆک داهاتی یاریەکەی لەگەڵ جەوییە دەبەخشێتە لێق...

یانەی دهۆک داهاتی یاریەکەی لەگەڵ جەوییە دەبەخشێتە لێقەوماوانی لافاوەکەی دهۆک