بزانە هۆکارەکەی چییە؟

پیاز و په‌تاته‌ چێندراوه‌كه‌ى شێخان زیانیان به‌ركه‌وتووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى دهۆك ده‌ڵێت، په‌تاته‌ و پیازه‌ چێنداوه‌كه‌ى ئه‌مساڵ له‌ سنوورى قه‌زاى شێخان زیانیان پێگه‌یشتووه‌، هۆكاره‌كه‌ش بۆ باران و سه‌رماكه‌ى ئه‌م دواییه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

لیژنه‌یه‌ك له‌ كشتوكاڵى شێخان له‌ دوێنێوه‌ ئه‌و زه‌ویه‌ چێندراوانه‌ به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتوكاڵى دهۆك به‌ 964ـى وت، نازانن قه‌باره‌ى زیانه‌كانى ئه‌م زه‌ویه‌ چێندراوانه‌ چه‌نده‌ چونكه‌ لیژنه‌كان به‌رده‌وامن له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان.

وتیشی “به‌هۆى باران و سه‌رماوه‌ پیاز و په‌تاته‌ چێندراوه‌كان زۆربه‌یان رزیون”.

به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتوكاڵى دهۆك، ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى لیژنه‌كانیانه‌وه‌ چۆنیه‌تى زیانه‌كانى ئه‌م به‌روبومانه‌ بزانن بۆئه‌وه‌ى له‌داهاتوو چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ بكرێت و دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

له‌ دۆڵى ئاكۆیان كرمێكی زیانبه‌خش بڵاوبووه‌ته‌وه

له‌ دۆڵى ئاكۆیان كرمێكی زیانبه‌خش بڵاوبووه‌ته‌وه