دوو هەفتە دەخایەنێت

هەڵمەتی لەناوبردنی مێرووی سن لە دهۆک دەستیپێکرد

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

مێرووی سن لە بەرهەمی گەنمی جوتیارانی پارێزگای دهۆکی داوە و لەلایەن بەشی پاراستنی رووەک لە کشتوکاڵی دهۆک هەڵمەتی لە ناوبردنی سن دەستپێدەکات.

نەجمەدین عەبدوڵا، بەڕێوبەری چاندنی شێخان بە 964ی وت، لەسەرەتای هەموو سالێک کاتێک کەشەکە گەرم دەبێت مێرووی سن پەیدا دەبێت، بۆیە ئەمساڵ زوو بڕیارمان داوە بەرلەوەی زاوزێ بکەن و زیانی زۆر بەگەنم بگەیەنن هەڵمەتی قەڵاچۆکردنیان دەستپێبکەین.

وتیشی، ئەو کێلگانەی نزیک چیای مەقلوب تاوەکو دەگاتە ئەتریش و قەسرۆک هەموو کێڵگەیەکی گەنم مێرووی سنی لێیە، بۆیە هەموو داتاکان کۆدەکەینەوە و دواتر لەلایەن بەڕێوبەرایەتی چاندنی دهۆک دەرمانی قڕکەر دەدرێت بە جوتیاران و لەناودەبرێت، پارساڵیش دوو هەزار و 459 لیتر دەرمانی قڕکەر دابینکرا.

پێشووتر سەنتەری توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر بۆ 964 ئاشکرایکرد، مێرووی سن لە سەرووی 28 پلەی سیلیزی لە چیاکانەوە دێنە خوارەوە و دەچنە ناو کێڵگە کشتوکاڵییەکان.

مێرووی سن لە راپەڕین بڵاوبووەتەوە

مێرووی سن لە راپەڕین بڵاوبووەتەوە