نێچیرڤان بارزانی میوانی داڤۆسە و بەشداریش ناكات

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر


ـ53 هەمين کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە فەرمی میوانی كۆڕبەندەكەن .

دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 16ـی کانونی دووەم، 53ـه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس بە بەشداری زیاتر لە دوو هەزارو 500 سەرکردەو نوێنەری وڵاتان، لە داڤۆسی سویسڕا بەڕێوەدەچێت

سەرچاوەیەك لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە +964ـی راگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە فەرمی داوەتنامەی بۆ هاتووە، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی بەكارەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراقەوە، بەشداری لە كۆڕبەندەكەدا ناكات. 

كۆڕبه‌نده‌كه‌ بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ و تا 20ـی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 لێکەوتەکانی کۆرۆنا، جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، ئابووری جیهان، سیستمی کۆمەڵایەتی و هەڵئاوسان کە بەرۆکی جیهانیان گرتووە، ناوەرۆكی كۆبونەوكانن.

‌ له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق لە كۆڕبەندەكەدا بەشداردەبێت.

 لەماوه‌ی 50 ساڵی رابردوودا، داڤۆس بووەتە پلاتفۆرمێکی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی نوێنەرانی وڵاتان، بزنسمانەکان، ئەکادیمیستەکان و چالاکی کۆمەڵایەتی و کەسانی خاوەن پێگە، لەژێر یەک بنمیچدا. بەهۆی ئەم کۆڕبەندەوە چەندین رێکەوتنی گرنگ لەنێوان وڵاتان و کۆمپانیاکان واژوو کراون و چارەسەریش بۆ چەندین و قەیرانی جیهان دۆزراوەتەوە.