تایبەت بە رۆژوەوانان
لە رۆژەکانی کۆتایی رەمەزاندا جەستەمان چى لێدێت؟
964+
ژوورى هەواڵ
جەستەى رۆژووەوان بەپێى رۆژەکانى مانگى رەمەزان دەگۆڕێت، بەشێوەیەک دوو رۆژى دەستپێکى ئەو مانگە قورسترین کاتەکانن بۆ جەستەى رۆژووەوان.
لە رۆژەكانی سێ بۆ حەوتی بەرۆژووبووندا جەستە لەسەر رۆژوگرتن رادێت و چەورییەكان تێكدەشكێن و دەگۆڕێن بۆ شەكر لە خوێندا.
لە رۆژەكانی هەشت بۆ 15ـى رەمەزاندا جەستە رادێت لەسەر بەرۆژوبون و باری جەستەیی و دەرونی بەرەو باشتر دەچێت و وا دەکات جەستە ئەو خۆراکانە بەکاربهێنێت کە دەمێکە لە شێوەی شەکر و چەوریدا لە جگەر و ژێر پێستدا هەڵیگرتوون.
لە رۆژەکانى بەرەو کۆتایى مانگى رەمەزان، جەستە لە ژەهراویى بون پاكدەبێتەوە، هەروەها بە تەواوی لەگەڵ رۆژوگرتندا راهاتوە، هەریەک لە قۆڵۆن و جگەر و گورچیلە و پێستیش کارەکانیان ئاسانتربووە، هەروەها چەندین ژەهر و ماددەی زیانبەخشیش لەوکاتەدا فڕێ دەدرێنە دەرەوە.