هۆکارەکانی بزانە
بۆچی لە کاتی بە رۆژووبووندا تووشی سەر ئێشە و سەرسوڕان دەبین؟
964+
ژووری هەواڵ
لەماوەی بەڕۆژووبووندا لەش بڕێکی زۆر لە ئاو و خوێ لە رێگەی میزەوە لە دەست دەدات، بەتایبەت لە رۆژەکانی سەرەتای رەمەزاندا، تا جەستە لەگەڵ باروودۆخەکە رادێت.
لە دەستدانی ئەم دوو ماددەیەش، دەبێتە ھۆی وشکبوونەوەی جەستە و نزمبوونەوەی فشاری خوێن، بۆیە بە ئەگەری زۆر رۆژووانان تووشی سەرسوڕان و بێتاقەتی و سەرئێشە دەبن، ئەم حاڵەتانەش دەست پێدەکات دوای ھەشت کاتژمێر لە رۆژوو گرتن، بە زۆری ئازارەکە سووک و مامناوەندە و تەواوی سەر یان پێشەوەی سەر دەگرێتەوە، ئەو کەسانەی خۆیان سەرئێشەیان ھەیە ئەگەری تووشبوونیان بە سەرئێشەی رۆژوو زیاترە وەک لەو کەسانەی بە ئاسانی تووشی سەرئێشە نابن.
ھۆکارەکانی وەکو: دوورکەوتنەوە لە کافایین و وشکبوونەوەی جەستە و دابەزینی شەکری ناو خوێن و کەمخوێنی و کەمخەوی کاریگەری راستەوخۆیان دەبێ.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتانە، پێویست لەو کاتانەی بەرۆژوو نیت، بڕێکی باش لە ئاو و سەرجەم شلەمەنیە تەندروستەکانی تر بخۆیت و گرنگی بەو میوانە بدەیت کە بڕێکی باش لە ریشاڵ و ئاویان لە خۆ گرتووە وەکو شوتی و فراولە و کاهو.
هەروەها گرنگی بە خەوی شەوان بدەیت و دوورکەرەوە لە ھەر فشارێکی دەروونی.