حاسڵاتی رۆژ
ئیسرائیل نەخۆشخانەی شیفای جێهێشت و پارتەکەی ئەردۆغانیش دۆڕا
+964
ژووری هەواڵ
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا و باكووری كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، پارتی گه‌لی كۆماری توركیا، جه‌هه‌په له ئیسته‌نبۆڵ و ئه‌نقه‌ره شكستی به پارتی داد و گه‌شه‌پێدان هێنا، له باكووری كوردستانیش تا ئێستا ده‌م پارتی له 10 شار له پله‌ی یه‌كه‌مه.
رۆژنامه‌ی ستانداردی به‌ریتانی پێشبینیی كرد، هاوینی ئه‌مساڵ سوپای ئۆكراینا به‌رامبه‌ر رووسیا شكست ده‌هێنێت و خۆی به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، چونكه رووسیا زۆر به‌هێز له سوپای ئۆكراینا ده‌دات.
سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له كۆمه‌ڵگه‌ی شیفای پزیشكی له كه‌رتی غه‌زه كشاونه‌ته‌وه، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كه‌یان، كه دوو هه‌فته‌ی خایاند.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌ڵه‌ستین ده‌ڵێت، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل له كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی شیفا، 300 ته‌رم له‌و شوێنه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه، باڵه‌خانه و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش به ته‌واوی خاپوور كراوه و سووتێندراوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به درۆن هێرشێك كراوه‌ته‌سه‌ر شاری ئیلاتی ئیسرائیل له‌سه‌ر ده‌ریای سوور، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، هاوكات گرووپێكی عێراقی، كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیریی ده‌كرێن، به‌رپرسیاریه‌تیی خۆیان له هێرشه‌كه راگه‌یاند.
هه‌وڵه‌كان بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌زه به‌رده‌وامن، گفتوگۆیه‌كانی قاهیره به ئامانجی خێراكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست درێژه‌یان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هێشتا شه‌ڕه و ئیسرائیل و حه‌ماس هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌كتر به‌رده‌وامه.