ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵی برده‌وه، فۆتۆ: ئاژانسه‌كان
ده‌م پارتی وه‌زعی باشه
ئه‌ردۆغان شاره‌وانییه‌كانی ئیسته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌ی له ده‌ست دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
خه‌ریكه جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا كۆتایی دێت و به پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی تا ئێستا یه‌كلابوونه‌ته‌وه، پارتی گه‌لی كۆماری توركیا “جه‌هه‌په” براوه‌ی هه‌ردوو شاری گه‌وره‌ی توركیا ئیسته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌یه، ئه‌ردۆگانیش دانی به شكستی خۆیدا نا.
به پێی زانیاریی میدیاكانی توركیا، تا ئێستا 97%ی ده‌نگه‌كان له توركیا و باكووری كوردستان جیاكراونه‌ته‌وه، به پێی ئه‌نجامه‌كان ئەکرەم ئیمامئۆغلو، بەربژێری جەهەپە بۆ شارەوانیی گه‌وره‌ی ئیستەنبوڵ بە بەدەستهێنانی 52٪ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
هه‌روه‌ها له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت مه‌نسووڕ یاڤاش له پارتی جه‌هه‌په پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنایه‌وه و پارێزگاری له پۆسته‌كه‌ی كرده‌وه.
ئاژانسی ئانادۆڵی توركیا له لایه‌كی دیكه‌وه ئاشكرای كرد، به پێی ئه‌نجامه‌كان تا ئێستا به‌ربژێرانی پارتی گه‌لی كۆماری له شاره‌كانی ئه‌ده‌نه، ئیزمیر، ئه‌نتالیا و بوڕسا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
له به‌رامبه‌ردا پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان شكستی گه‌وره‌ی دووچار بووه و هه‌ر له‌م باره‌شه‌وه ئه‌ردۆغان دانی به شكستی حزبه‌كه‌یدا نا و له وتارێكدا وتی، “ئه‌و ئەنجامەی دەمانویست بەدەستمان نه‌هێنا، به‌هیواین ئەنجامی هەڵبژاردن ببێتە مایەی خێر بۆ گەل، 31ی ئادار کۆتایی نییە بەڵکو خاڵی وەرچەرخانە”.
سه‌باره‌ت به باكووری كوردستانیش، دەم پارتی، كه پارتێكی كوردییه، لە 10 شاردا پێشەنگە، شارەکانیش بریتیین لە: ئیدیر، ئامەد، وان، سێرت، مێردین، دێرسم، ئێلیه، مووش، جۆلەمێرگ و ئاگری.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی شاره‌وانییه‌كانی توركیا، 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، 50.59٪ی دەنگدەران ژن و49.41٪یشیان پیاو بوون، به‌ڵام رێژه‌ی به‌شداربووان تا ئێستا 76,65% تۆمار كراوه.