قات دوورە پیرەکەی شار

مستەفای سەید مەجید زیاتر لە 50 ساڵە چاکەت و پانتۆڵ دەدورێت

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە تەمەنی 12 ساڵییەوە، بە شاگردی لەلای حەمە عەلی مەدهۆشی شاعیر دەستیپێکردووە، وا ئێستا خۆی زیاتر لە 50 ساڵە ژیان لەگەڵ دوورینی قاتی چاکەت و پانتۆڵی پیاوان بەسەر دەبات.

ئەو مستەفای سەید مەجیدی بەرگدرووە، کە لە ساڵی 1954 لە گەڕەکی گۆیژە (گاورانی پێشوو)ی سلێمانی لە دایکبووە و لە ساڵی 1966 وە، وەک خولیا خۆی لە کاری بەرگدروویدا دۆزیوەتەوە.

ئەم بەرگدرووە بەپێی ئەوەی لە ئەهلی شار بووە، قاتی چاکەت و پانتۆڵی بۆ زۆر کەسایەتی جیاوازی شارەکە دووریوە، وەک خۆی باسیدەکات بۆ 964، لە رێگەی هونەرمەند عوسمان عەلی پانتۆڵی بۆ مام جەلال دوریوە، هەروەها قاتی بۆ حەمەساڵح دیلانی شاعیر دوریوە.

ئەوانەی زیاتر چاویان لە دوورینی قاتی چاکەت و پانتۆڵە، چینی مامۆستا و فەرمانبەرانن، بە قسەی مستەفای سەید مەجید بێت، بەهۆکاری ئەوەی ئەوانیش، ئێستا بەهۆکاری دارایی و پێویستی جلوبەرگ، وەک پێشووتر قات نادوورن، بۆیە بازاڕی ئەویش لاوازی بەخۆیەوە بینیوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بەرگدوورێک 20 ساڵە جلوبەرگی محەمەد ناوەکان بە خۆڕایی دە...

بەرگدوورێک 20 ساڵە جلوبەرگی محەمەد ناوەکان بە خۆڕایی دەدورێت