کورد حاڵى باشە

ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا

964+

وریا فەتاح

بەپێى ئەنجامى جیاکراوەى نزیکەى 99%ى دەنگەکانى لە تورکیا و پارێزگاکانى کوردستان، دەردەکەوێت کە پارتەکەى ئەردۆگان لە دواوەیە و دەم پارتیش 10 شارەوانى بردووەتەوە و رێژەى دەنگەکانى زیادى کردووە.

بەپێى ئەنجامى جیاکراوەى 98.66ـى دەنگەکان کە ئەنجامى بەرایین، جەهەپە توانیویەتى 37.65%ـى دەنگەکان بەدەستبهێنێت و ئاکپارتیش 35.56%ـى دەنگەکانى بەدەستهێناوە، دەم پارتى کە نوێنەرایەتى کورد دەکات توانیویەتى 5.62%ـى دەنگەکان بەدەستبهێنێت.

لە رکابەرى گەورەى گەورە شارەوانییەکانى ئیستانبوڵ و ئەنقەرە و ئیزمیر، جەهەپە توانیویەتى سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و هەر سێ شارەوانییەکە لە بەرژەوەندى خۆى یەکلایى بکاتەوە و بە جیاوازییەکى زۆرەوە لەپێش ئاکپارتى بێت.

ئەنجامى جیاکراوەى دەنگەکان لە سێ گەورە شارەوانییەکەى تورکیا بەم شێوەیەیە:

بەپێی ئەنجامی جیاکراوەی 99.53%ـى دەنگەکان لە ئیستانبوڵ

ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ، کاندیدى جەهەپە توانیویەتی 51.3%ى دەنگەکانى بەدەست بهێنێت.

موراد کۆروم، کاندیدی، ئاکپارتى توانیوەیتى 39.63%ـى دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

بەپێى ئەنجامى جیاکراوەى  98.77%ـى دەنگەکان لە ئەنقەرە

مەنسوڕ یاڤاش، کاندیدى جەهەپە توانیویەتى 60.26%ـى دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

تورگوت ئاڵتنۆک، کاندیدى ئاکپارتى توانیویەتى 31.79%ـى دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

بەپێى ئەنجامى جیاکراوەى 98.52ـى دەنگەکان لە ئیزمیر

جەمیل توگاى، کاندیدى جەهەپە توانیویەتى 48.90%ـى دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

هەمزە داغ، کاندیدى ئاکپارتى توانیویەتى 37.16%ـى دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

دەم پارتى کە جێگرەوە هەدەپەیە، توانیویەتى لەم هەڵبژاردنەدا ئەنجامێکى گەورە تۆمار بکات و لە شارەکانى(ئامەد، وان، مێردین، دێرسیم، سێرت، ئیدیر، ئێلیهـ، مووش، جۆلەمێرگ و ئاگری)، سەرکەوتنى بەدەستهێناوە.

هەموو شتێک لەبارەى هەڵبژاردنەکەى تورکیاوە

هەموو شتێک لەبارەى هەڵبژاردنەکەى تورکیاوە