ژمارەیەکیش بریندارن
لە هەڵبژاردنەکەى تورکیا کوژراو هەیە
964+
میدیا گۆران
لەکاتى بەڕێوەچونى پڕۆسەى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا، لە ئامەدى باکورى کوردستان شەڕ دروستبوو و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و 12 کەسیش بریندار بوون.
بەپێى ماڵپەڕى لایەنى ئیدارى ئامەد، لە هەڵبژاردنەکەى رۆژى یەکشەممە، شەڕوو پێکدادان لە نێوان دوو گروپ دروست بوو و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و 12 کەسى دیکەش بریندار بوون.
هەرچەندە هیچ زانیارییەک لەبارەى لایەنە بەشەڕهاتووەکاندا ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەپێى راگەیەنراوەکە هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنى پێویستیان گرتووەتەبەر.