بۆچى؟

پێناچێت لە رۆژانى جەژندا ژمارەیەکى زۆری گەشتییار روو لە هەرێم بکەن

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە دەرگاى زیاتر لە 100 هۆتێل و مۆتێلى پارێزگاى دهۆک بەڕووى گەشتیاراندا واڵاکراون، بەڵام بەهۆى دەوامى قوتابخانە و زانکۆکانى شارەکانى خوار و ناوەڕاستى عێراق، پێناچێت ژمارەى گەشتیاران لە ئاست چاوەڕوانیدا بێت.

خەیرى عەلى، بەڕێوەبەرى گشتى گەشتووگوزارى دهۆک بە 964ـى وت،”هەموو ئامادەکارییەکى پێویستمان کردووە بۆ پێشوازى لە گەشتیاران، هۆتێل و مۆتێلەکان بەڕووى گەشتیاراندا کراوەن و کارئاسانى تەواو بۆ گەشتیاران دەکەین”.

لە ماوەى رابردوودا گەشتووگوزارى دهۆک لەگەڵ 30 کۆمپانیاى بوارى گەشتییارى شارەکانى خوار و ناوەڕاستى عێراق (ئەوانەى گروپى گەشتییارى دەهێنن)، هەماهەنگیان کردووە بۆ ئەوەى زۆرترین گەشتیار بۆ ناوچە گەشتییارەکانى دهۆک بهێنن، بەرێوەبەرى گشتى گەشتووگوزارى دهۆکک واى وت.

هەرچەندە دەرگاى 116 هۆتێل و مۆتێل لە پارێزگاى دهۆک بەڕووى گەشتیاراندا کراوەتەوە، بەڵام گەشتووگوزارى دهۆک پێشبینى ناکات هاتنى گەشتییاران لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا بێت، خەیرى عەلى هۆکارەکەى بۆ ئەوە گەڕاندەوە، جگە لە پشووى رۆژانى جەژن، دەوامى قوتابخانە و زانکۆکان لە عێراق هەیە و پێناچێت خێزانەکان بۆ یەک دوو رۆژ روو لە هەرێم بکەن.

سەرجەمى ئەو هۆتێلانەش کە لە رۆژانى رابردوودا لێقەوماوانى لافاوەکەى دهۆکى لەخۆ گرتبوو، ئێستا هیچ لێقەوماوێکى تێدا نەماوە و چۆڵکراون و بەڕووى گەشتیاراندا کراوەن.

لە دهۆک زیاتر لە 80 هۆتێل و مۆتێل داخراون

لە دهۆک زیاتر لە 80 هۆتێل و مۆتێل داخراون