لە سنووری خورماڵ
چه‌ند گه‌نجێك به‌خۆبه‌خشانه گۆڕستانی 12 گوند له گژوگیا پاك ده‌كه‌نه‌وه
964+
عومه‌ر فه‌تاح ــ خورماڵ
ژماره‌یه‌ك گه‌نجى گوندى شیره‌مه‌ڕ به‌شێوه‌ى خۆبه‌خشانه و له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان به مه‌به‌ستى رێگریكردن له كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له وه‌رزى هاوین و پاراستنى ئه‌و سه‌وزایی و دار‌و دره‌خته‌ى له‌ناو گۆڕستانه‌كه‌یه، هه‌ڵمه‌تێكى ده‌رمانڕێژكردنى ئەو گژوگیایانەیان ئه‌نجامدا كه ساڵانه له‌ناو گۆڕستانى گونده‌كه‌یان ده‌ڕوێت.
سه‌رچڵ یونس دانیشتوى گوندى شیره‌مه‌ڕى سه‌ر به‌ناحیه‌ى خورماڵ یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ى به‌شدارى هه‌ڵمه‌تى ده‌رمانڕیژه‌كه‌ى كردووه به 964ـی وت، ساڵانى رابردوو له وه‌رزى هاویندا چه‌ند جارێك ئاگر له گۆڕستانى گونده‌كه‌مان ده‌كه‌وته‌وه و دار‌و دره‌ختى ده‌سوتاند.
وتیشی، “ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵێك گه‌نجى گونده‌كه‌مان به‌خۆبه‌خشانه هه‌ستاین به‌هه‌ڵمه‌تێكى ده‌رمانڕێژكردن به ده‌رمانى قڕكه‌ر گیا‌و گوڵى نێوان داره‌كان و ده‌رووبه‌رى قه‌بره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى دووریان بخه‌ينه‌وه له هه‌ر حاڵه‌تێكی ئاگركه‌وته‌نه‌وه له‌هاویندا”.
گۆڕستانی گوندی شیرەمەڕ، یەکێکە لە گۆڕستانە گەورەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور، رووبەرەکەی نزیکەی 40 دۆنم دەبێت، مێژووی گۆڕستانەکە لەگەڵ مێژووی دروستبوونی گوندەکەدایه، دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی ساڵانی 1890 گۆڕستانەکە جگە لە گۆڕستانی گوندی شیرەمەڕ گۆڕستانی 12 گوندی تری عەشیرەتی سەدانی له‌سه‌ره.
پێداچوونەوە: توانا نەقی