حاسڵات

نه‌تانیاهۆ: هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر ره‌فه‌ح

964+

ژووری هەواڵ

رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشكرای كرد، له‌ دوای هێرشی 7ی ئۆكتۆبه‌ری حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل، یاداشتێكی نهێنیی له‌ نێوان هه‌ردوو ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا و ئیسرائیل هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی هاوكارییه‌كانیان زیاتر بكه‌ن.

میدیاكانی ئیسرائیل ئاشكرایان كرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناته‌نیاهۆ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ناكاو نه‌شته‌رگه‌ری فتقی بۆ ده‌كرێت، به‌ شێوه‌یه‌كی كاتییش یاریف لیڤین جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كاروباره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌بات.

هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌ هێرشێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئیسماعیل عه‌لی زه‌ینیان كوشت، كه‌ یه‌كێك بوو له‌ به‌رپرسانی یه‌كه‌ی موشه‌ك و دژه‌ موشه‌ك له‌ هێزی ره‌زوانی سه‌ر به‌ حزبوڵای لوبنانی.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت، رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌وان ده‌چنه‌ ناو شاری ره‌فح، میدیاكانی ئیسرائیلیش ده‌ڵێن، ئه‌مریكا داوای له‌ ئیسرائیل كردووه‌ له‌ بری هێرشی فراوان، ته‌نیا هێرشی ورد بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی حه‌ماس بكات.

دۆناڵدۆ ترامب به‌ربژێر بۆ سه‌رۆكایه‌تیی داهاتووی ئه‌مریكا، به‌ دوای جێگرێك ده‌گه‌ڕێـت، بۆ ئه‌مه‌ش تیمێك له‌ شاره‌زایان خه‌ریكی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌سێكن بۆ ئه‌م پۆسته‌ و لیستێكیان له‌ به‌رده‌سته‌، كه‌ نزیكه‌ی 10 كه‌سی تێدایه‌.

شا چارلسی سێیه‌م، پادشای به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌شداریی قه‌داسی جه‌ژنی قیامه‌ی كرد و چووه‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی شا چارلسه‌ له‌ دوای تووشبوونی به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، كه‌ مانگی شوباتی رابردوو راگه‌یاندرا.