دیمەنی مۆلیدەیەکی ئەهلییە _ وێنە: 964
چەند کاتژمێر کارەبا دەدەن؟
لە سلێمانی بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان بۆ جەژن دیاریکرا
964+
ژووری هەواڵ
کارەبای سلێمانی بەرنامەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی نیسان گۆڕی و رایگەیاند، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە هەندێک گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31.3.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە ئەمڕۆوە تا یەكەم رۆژی جەژن، مۆلیدە ئەهلییەکان رۆژانە لە كاتژمێر 1:00ـى پاشنیوەڕۆ تا 5:00ـى بهرهبهیان كاردهكهن.
لە رۆژانی جەژنیش كاركردنی مۆلیدەکان 24 كاتژمێری دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویسته كارەبا بدەن به هاوڵاتییان.
دوای جەژن تا كۆتایی مانگی نیسان رۆژانە لە كاتژمێر 12:00ـى پاشنیوەڕۆ تا 1:00ـی شەو كار دەكەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00ـى بەیانى کاردەکەن.
مۆلیدەکان رۆژانی هەینی و شەممان بەیانیان كارناكەن لە بری ئەوە كاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ كاردەكەن.