هەر ئەمپێڕێک 250 دینار گرانترە

زۆرینەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی گازی ئێرانی بەکاردەهێنن

964+

پێشەوا محەمەد

بەهۆی ئەوەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی گازی ئێرانی بەکاردەهێنن، لەچاو ئەو مۆلیدانەی گازی ناوخۆ بەکاردەهێنن هەر ئەمپێڕێک کارەبا 250 دینار زیاتر وەردەگرن.

لەناو شاری سلێمانی 575 مۆلیدەی ئەهلی بوونیان هەیە، بەپێی وتەی سەرۆکی کۆمەڵەکەیان زۆرینەی مۆلیدەکان گازی ئێرانی بەکاردەهێنن.

“ئەو گازە ئێرانییە کوالێتییەکەی زۆرباشە، مەترسیی بۆ مۆلیدەکان دروستناکات و لەڕووی ژینگەییشەوە گونجاوترە و پیسی و دوکەڵی کەمتر دەکات”، ئەوە قسەی عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانییە بۆ 964.

وتیشی، “گازی ئێرانی لیتری لەنێوان 535 بۆ 555 دیناردایە ئەو گازەی ناوخۆش لەنێوان 510 بۆ 520 دیناردایە، لە کۆی گشتیدا مانگانە هەر ئەمپێڕێک 250 دینار زیاتری دەچێتە سەر”.

سەبارەت بە دیاریکردنی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی سێ، عوسمان محەمەد رایگەیاند، سبەینێ یان دووسبەی لە قایمقامیەتی سلێمانی کۆدەبنەوە و نرخەکەی دیاری دەکەن.

ئێستا کۆمەڵەکە تەنیا نرخی گازی جێگیر کردووە و بۆ مانگی سێ بۆ هەر کاتژمێرێک ئیشکردن بڕی 40 دینار نرخی گاز دیاری کراوە.

هەر خاوەن مۆلیدەیەکی ئەهلی دەبێت دانەیەکی یەدەگی هەبێ...

هەر خاوەن مۆلیدەیەکی ئەهلی دەبێت دانەیەکی یەدەگی هەبێت