بە جوانى روونى دەکاتەوە
یارى سینى سینیانێ چییە؟
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
لە شەوانى رەمەزاندا، شەیدایانى یاری سنى سنیانێ کۆدەبنەوە و بە کۆمەڵ یارییەکە ئەنجام دەدەن.
فەرهاد جەمال ناسراو بە فەرۆی تەعجیل، نزیکەی 40 ساڵە یاریزانی یاری سنی سنیانێیە، ئەو لە خولی ئەمساڵی مانگی رەمەزان بەشدارە ئەمشەو قسەی بۆ 964 کردووە و ناوەڕۆکى یارییەکە روون دەکاتەوە.
بە بۆچوونى ئەو یاریزانە، سنییەمە گوزارشتە لە ساڵ و زەرفەکان گوزارشتن لە مانگەکان کە 11 زەرف بەتاڵە و زارە شاراوەکەش لە زەرفێکیاندا شاردراوەتەوە و یاریزان دەبێت بیدۆزێتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح