پێوەری زیرەک کارمەندانی سیانەی کارەبای ماندوو کردووە
+964- راپۆرت
ئاودێر عومەر- سلێمانی
کارمەندانی سیانەی کارەبای بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانى ده‌ڵێن، ماندوون به‌هۆى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ك و كێشه‌ى پچڕانى كاره‌با له‌و سنووره‌ى كاری تێدا ده‌ىكه‌ن .
ئاسۆ فازیل، وەستای چاکكردنەوه‌یه و ماوەی 18 ساڵە کارمەندی بەڕێوه‌بەرایەتی كارەبای سلێمانیە و دەڵێ، وەک تیمی سیانەی بەکرەجۆ سنورەکەیان فراوانە، “کاتمان نیە و بیستوچوار کاتژمێر کاردەکەین بە سەرماو گەرما بەسەرعامودەوەین، بەلام بەهۆی پێوەری زیرەکەوە کارەکانمان زیاتربووە”.
فەرمانگەی کارەبای بەکرەجۆ 28 فیدەری کارەبای هەیە چەند گەڕەکێکی سلیمانی لەخۆی دەگرێت به‌شی سیانه‌یان لەپێنچ گروپ پێکهاتووه، هه‌ر گروپێێك له شه‌ش بۆ حەوت کەس دەبێت، تا ئێستا پێنج شەهیدیان هەیە کە بەهۆی کارەباوە گیانیان لەدەست داوە.
هەڵکەوت عەبدوڵا، شۆفێری تیمەکەیەو ئەویش وتی “زۆر ماندوو دەبین ئەو سنورانەی ئێمە گەرەکی قوڕی زۆر تیایە زۆرجار هەیە سەیارەکەمان دەچەقێت دەبێت چەند کۆڵانێک پەیژەکە هەڵگرین، وامانلێهاتووه نانخواردن و نوێژەکانمان بۆ ناکرێت لەبەر زۆری کێشەی پێوەری زیرەک”.
عه‌لی ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری لیژنه‌ی باڵای به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاند، پلانی وەزارەتی کارەبا بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یان پێویستی به به‌ستنی ملیۆنێک و چوار سەد و پەنجا هەزار پێوەره وەکو قۆناغی یەکەم هه‌یه، كه تاوەکو ئێستا له‌م ژماره‌یه توانیویانه ملیۆنێک و دوو سەد و چل هەزار پێوەر ببه‌سترێت، كه دەکاتە ڕێژەی %87 له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی “له هه‌ندێك شار و ناوچه‌دا %95ـی كاره‌كان ته‌واو بووه، ئه‌وه‌ی ماوه كاری موته‌فه‌ریقه‌یه له هه‌ندێك شار و ناوچه‌دا، هاوكات له هه‌ندێك شوێنی تر به هۆكاری ئیداری نزیكه‌ی %97 كاره‌كانی پڕۆژه‌كه ته‌واوبووه”.