دیمه‌نى یه‌كێك له‌و تۆڕانه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه... وێنه: راگه‌یاندنى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى راپه‌ڕین
رۆژانه راوچییه‌ك ده‌ستگیركراوه
له راپه‌ڕین 11 راوچی دیكه ده‌ستگیركران
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین 11 راوچی دەستگیرکران، كه خه‌ریكی راوى ماسی بوون له‌كاتێكدا راوكردن به‌فه‌رمى قه‌ده‌غه كراوه.
ئه‌م چالاكییه له‌لایه‌ن مەفرەزەیەکی سەر بە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی چوارقورنە له سنورەی گونده‌كانى سارد، قامیشە، سوروشەم و گردەمارە له‌لایه‌ك و گونده‌كانى کانی پورە و دەربەند، ئه‌نجامدراوه.
ده‌ست به‌سه‌ر دوو ماتۆڕسكیل و شه‌ش شه‌ده دا‌و و سێ تۆڕى ماسی و هه‌ندێك كه‌لوپه‌لى جیاجیاشدا گیراوه.
شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بە 964ـی وت، ئه‌م 11 راوچییه له‌چه‌ند شوێنێكی جیاواز و له كاتى جیاوازیشدا ده‌ستگیر كراون.
وتیشی “له‌به‌ربه‌یانى ئه‌مڕۆوه تاوه‌كو دواى نیوه‌ڕۆ، ئه‌م چالاكیانه ئه‌نجام دراون”.
بەپێى ئه‌و ئاماره‌ى كه به‌ڕێوه‌به‌رى دارستان و ژینگه‌ى راپه‌ڕین به 964ـى داوه له‌سه‌ره‌تاى بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسی تاوه‌كو ئێستا، 26 راوچیی له سنووره‌كه‌یان ده‌ستگیركراون و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌لوپه‌لى راوكردنى ماسیدا گیراوه.
لە رۆژى 5.3.2024ـەوە، وەرزى قەدەغەى راوەماسى دەستی پێكردووه و هەموو جۆرەکانى راو تا رۆژى 16.6.2024 قه‌ده‌غه‌كراوه.
لە هەرێمى کوردستاندا، بەپێى یاساى ژمارە 8ـى ساڵى 2008، یاساى پاراستن و چاککردنى ژینگەى لە هەرێمى کوردستان- عێراق، مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا دەکرێت.
دەروازەى چوارەمى هەمان یاسا و لە ماددەى 31 و بەپێى بڕگەکانى یەک و دوو و سێ، راوکردنى ماسى و باڵندە لە وەرزى جوتبوون و زاوزێدا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
هاوکات بە پێى ماددەى چل و دوو لە حکومە سزاییەکاندا هاتووە:
یەکەم: لەگەڵ سەرپێچینەکردنى هیچ سزایەکى توند کە لە دەقى یاساکانى دیکەدا هاتبێ، سەرپێچیکەر حکومەکانى ئەم یاسایە و سیستەم و رێنماییەکانى کە بەپێى ئەوە دەرکراون، بە بەندکردن سزا دەدرێن، بۆ ماوەى مانگێک کەمتر نەبێت یان پێبژاردنێک لە 150 هەزار کەمتر نەبێت و لە 200 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
دووەم: لە هەر جارێکدا سەرپێچییەکە دووبارە بکرێتەوە، سزاکە دوو بەرامبەر دەکرێتەوە.