دیمهنێكى سه‌نته‌رى قه‌زاى پێنجوێن له ئاسمانه‌وه... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى پێنجوێن پرێس
یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه به‌بێ پێنجوێن له به‌غدا خوێندرایه‌وه
پێنجوێن له نوێنه‌ره‌كانى ناڕازییه و قایمقامیش داواكاری هه‌یه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له پێنجوێن ناڕه‌زایه‌تییه‌كى فراوان له به‌رامبه‌ر نوێنه‌رانى ئه‌و شاره له په‌رله‌مانى عێراق دروس بووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له كاتى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی موڵک و ماڵ لە سەردەمی رژێمی پێشوو بەعـس، باسیان له پێنجوێن نه‌كردووه.
رۆژی دووشەممەى رابردوو، له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م یاساییه كراوه.
بەپێی ئەم پرۆژە یاسایه ئەو ماڵ و خێزان و کەسانەی لە سەردەمی رژێم زیان بە ماڵ و موڵک و کەلوپەل و پێداویستیان کەوتوە قەرەبوو بکرێنەوە.
خه‌ڵكی پێنجوێن له سۆشیاڵ میدیاكانیان ره‌خنه‌ى توند ئاڕاسته‌ى ئه‌و نوێنه‌رانه‌یان ده‌كه‌ن كه له‌هه‌ڵبژاردندا ده‌نگیان پێداون و هیچیان بۆ سنووره‌كه‌یان نه‌كردووه.
زانا ره‌حمان، قایمقامى قه‌زاى پێنجوێن، بۆ 964 ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌وان وه‌ك ئیداره گله‌ییان له‌و نوێنه‌رانه نیه، به‌ڵكو داواكارییان لێیان هه‌یه، به‌وپێیه‌ى خه‌ڵكى پێنجوێن ده‌نگی پێداون.
وتیشی “پێشتر پێموتوون ئێوه به‌رپرسیارێتى خزمه‌تكردنى ئه‌م سنووره‌تان له ئه‌ستۆیه و پێویسته وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌نگیان پێداون له به‌غدا داكۆكیان لێبكه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، پێنجوێن پێویستى به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌یه چونكه پێشتر 100% ته‌خت كراوه و سێ جاریش سوتاوه، رووبه‌رێكی زۆرى خاكه‌كه‌ى به‌مین چێندراوه و ته‌قه‌مه‌نى جه‌نگه‌كانى لێ به‌جێماوه، به‌هۆى جه‌نگه‌كانیشه‌وه ژینگه‌یه‌كی پیسبووى هه‌یه.
قایمقامى پێنجوێن، ئومێد ده‌كات حكومه‌تى عێراق خۆى ئه‌م واقیعه‌ى پێنجوێن ببینێت و كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى بكات، چونكه ده‌ڵێت “ده‌ركه‌وت كه‌سی دڵسۆزمان نییه”.