بەیان بۆمبا وادەڵێت

“هەرگیز نەخۆشی شکست بە بەیان بۆمبا ناهێنێت”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

خانمە هونەرمەند بەیان مەحمود ناسراو بە بەیان بۆمبا، بۆ ئەم رەمەزانە بەهۆی بودجەوە بەشداری لە هیچ کارێکی هونەری نەکردووە و دەشڵێت، من بەردەوامم لە کاری هونەری و نەخۆشی شکستم پێناهێنێت.

نزیکەی دوو ساڵ دەبێت بەیان بۆمبا بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە، بەڵام لە کاری هونەری نەوەستاوە و بە ورەیەکی بەرزەوە بەردەوامە، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 وتی، “پزیشکەکان دەڵێن تەندروستیم زۆر باشە، بەڵام بەهۆی چارەسەرەوە نێوانم لەگەڵ رۆژوو نییە و بە هەوادارانیشم دەڵێم، نەخۆشی شکستم پێناهێنێت”

بەیان بۆمبا بۆ ئەم مانگی رەمەزانە وەک خۆی باسی دەکات کاری هونەری نەبووە و دەشڵێت، بودجە کاری لە هونەرمەندانیش کردووە، بەڵام بۆ دوای جەژن لە پەتریپۆتەوە دەگەڕێتەوە شاشەکان.

داڕشتنەوەی: پەری ساڵح

بەیان زەریفی لە فێستیڤاڵی فەرەنسا دەگەڕێتەوە سەر شاشە...

بەیان زەریفی لە فێستیڤاڵی فەرەنسا دەگەڕێتەوە سەر شاشەکان