لە ناحیەی حاجیاوا

زیادەڕۆییەکانی سەر سەرچاوە ئاوییەکان لادەبرێن

964+

پێشەوا محەمەد

لیژنەیەکی ناحیەی حاجیاوا لە ئیدارەی راپەڕین سەرجەم ئەو زیادەڕۆییانە لادەبات، کە کراونەتە سەر سەرچاوە ئاوییەکان و بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، ئەوانەی زیادەڕۆییان کردووە دەدرێن بە دادگا.

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواو و کەمبوونەوەی قوڕ و لیتە، لیژنەیەکی ناحیەی حاجیاوا جۆگا ئاودێرییەکانی سنوورەکە دەگەڕێت و زیادەڕۆییەکان تۆمار دەکات.

ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا بە 964ـی راگەیاند، بەشێک لە هاوڵاتیان لە هەندێ شوێن جۆگا ئاودێرییەکان دەشکێنن و بە زیادەڕۆ ئاوی لێ رادەکێشن.

وتیشی، “ساڵی رابردوو 30 هاوڵاتی بەو هۆیەوە دراون بە دادگا و ئەمساڵیش لیژنەمان پێکهێناوە و دەگەڕێین بزانین چەند زیادەڕۆیی کراوەتە سەر سەرچاوە ئاوییەکان”.

جگە لە لابردنی زیادەڕۆکان، ناحیەکە پلانی پاراستن و نۆژەنکردنەوە و جۆماڵکردن و پاککردنەوەی جۆگا و رووبارەکان و سەرچاوە ئاوییەکانی سنووری حاجیاوای داناوە.

بەڕێوەبەری ناحیەکە وتیشی، “پێش وەرزی هاوین پلانی ئاودێریی زەوییە کشتوکاڵییەکان و دابەشکردنی ئاو بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لە نهاو جوتیارانی حاجیاوا و ناحیەکانی دادەنێین”.

کارگەکانی دروستکردنی بلۆکی حاجیاوا به‌ره‌و نه‌مان د...

کارگەکانی دروستکردنی بلۆکی حاجیاوا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن