له 70 كارگه 15ـى ماوه
کارگەکانی دروستکردنی بلۆکی حاجیاوا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
بەهۆی قەیرانی دارایی و زیادبوونی باج، کارگەکانی دروستکردنی بلۆک له سنوورى قەزای حاجیاوا مەترسی داخستنیان لێ دەکرێت.
مستەفا عەزیز خاوەنی یەکێک لەو کارگانەیە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، بازاڕیان كزه و %90 کەمیکردووە و هۆكاره‌كه‌ى بۆ زیادبوونی باج و کرێی کارەبا و قەیرانی دارایی، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
وتیشی “بازاڕه‌كه وا خراپ بووه كه ئێستا نزیكه‌ى 800 بلۆکم هەیە بۆم نافرۆشرێت”
باسی لەوەشکرد پێشتر خاوەنی سێ کارگەی دروستکردنی بلۆک بووە، ناچار بووە یەکێکیان دابخات و ئێستا دوو لەو کارگانەی ماوەتەوە.
به‌قسه‌ى ئه‌م خاوه‌ن كارگه‌یه، ناچار بوون ژمارەیەک لە کرێکارەکان بنێرنه ماڵه‌وه له‌كۆی 30 كرێكار ته‌نیا 12 یان ماونه‌ته‌وه، چونکە ده‌ڵێت “داهاتمان زۆر کەمترە لەوەی بتوانین کرێی کرێکاری پێبدەین”.
بەپێی ئه‌و ئاماره‌ى كه 964 له خاوه‌ن كارگه‌كانى ده‌ستكه‌وتووه، لە سنووری قەزای حاجیاوا و ناحیەی چوارقوڕنە لە ئیدارەی راپەڕین، ئێستا تەنیا 10 بۆ 15 کارگانە ماون، كه پێشتر زیاتر لە 70 کارگەی لێبووه و ئیشییان کردوو.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن