یەکێکیان ماوە بدۆزرێتەوە

یەکێک لە تەرمەکانی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

کەمێک پێش ئێستا تەرمی یەکێک لەو دووکەسەی لە لافاوەکەی دهۆک خنکان و دیار نەمابوون لەلایەن بەرگری شارستانییەوە دۆزرایەوە.

ئەمرۆ 9 رۆژ بەسەر لافاوەکەی دهۆکدا تێپەڕیوە و تەرمی یەکێک لەو دوو کەسە دۆزرانەوە کەوا بە رەگەز عەرەبن، تەرمەکە کەوتووەتە ناو چەم و رەز و باغی ناوچەی گردی سۆر لە سەنتەری دهۆک.

بێوار عبدلعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، دوای ئەو چەند رۆژە ئەمڕۆ توانیویانە تەرمێک بدۆزنەوە، ئێستا لەژێر توێکاری و لێکۆڵینەوەدایە بەهۆی ئەوەی ماوەی ئەم چەند رۆژە لە ژێر قوڕ و لیتەدا بووە بە ئاسانی ناناسرێتەوە.

وتیشی، ئیستا هەموو هەوڵێک دەدریت بۆ دۆزینەوەی کەسی دووەم و تاوەکو سەر بەنداوی موسڵیش رۆیشتوون و هیواخازن بە زووترین کات ئەویش بدۆزنەوە.

بەهۆی لافاوەکەی 20.3.2024 لە دهۆک و زاخۆ جگە لە گیان لەدەستدانی ئەو دوو کەسە، زیانێکی زۆری مادی بەر ئۆتۆمبێل و گەڕەک و خانووی هاوڵاتیان کەوت.

کەمپینێک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی  دهۆک و زاخۆ راگ...

کەمپینێک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک و زاخۆ راگەیاندرا