لە ئێران لیترێک بەنزین بە 38 دینارە

لیستی گرانترین و هەرزانترین وڵاتەکان لە نرخی بەنزیندا

964+

ژووری هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا نرخی بەنزینى موحەسەن زیاد بکات، لە 650 دینارەوە کردی بە 850 دینار، بەڵام ئاخۆ دەزانن لە دەرودراوسێ بەنزین بەچەندە؟ ئەوەیان بۆ 964 لێگەڕێن هەمووی دەخاتە روو.
عادل سادق ئەندازیارێکی عێراقییەو لە کەرتی وزە کاردەکات، لیستێکی بۆ 964 ئامادەکردووە لەبارەی لیستی گرانترین و هەرزانترین وڵاتەکانی جیهان لە نرخی بەنزیندا، هەموو نرخەکانیشی کردووە بە دینار، بۆ ئەم داتایانەش پشتی بە سایتی ”گڵۆباڵ پێترۆڵ پرایس” بەستووە.
عادل دەڵێت ”عێراق بۆ بەرهەمهێنانی هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ دەبێت 1000 دینار خەرج بکات و بە 450 دینار دەیفرۆشێتەوە، بەنزینی موحەسەنیش بە 1700 دینار دەکڕێت و بە 650 دینار دەیفرۆشێتەوە.

نرخی بەنزینی موحەسەن (ئۆکتانی 91و بەرەوەژوور) لە عێراق و وڵاتانی دیکە
ئیمارات: 1200 دیناری عێراقی
سعودیە: 870 دیناری عێراقی
قەتەر: 870 دیناری عێراقی
عومان: 890 دیناری عێراقی
بەحرەین: 550 دیناری عێراقی

هەرزانترین وڵاتەکان
ئێران: 38 دیناری عێراقی
لیبیا: 40دیناری عێراقی

گرانترین وڵاتەکان
هۆنکۆنگ: 4000 دیناری عێراقی
مۆناکۆ: 3020 دیناری عێراقی
ئیسلەندا: 2975 دیناری عێراقی

عێراق بۆ یەکەمجار بەنزینی ئۆکتان 95 بەرهەمدەهێنێت

عێراق بۆ یەکەمجار بەنزینی ئۆکتان 95 بەرهەمدەهێنێت