لە ریال دەمینێتەوە

کروس بڕیاریدا

وریا فەتاح

ریاڵ مەدرید نایەوێت دەستبەردارى ماکینە ئاڵمانییەکەى ببیت، کروسیش رەزامەندى دەربڕیووە تا هاوینى 2025 لە قەڵاى سپى بمێنێتەوە، ناچۆ و ڤاسکێزیش بەهەمان شێوە.

بەپێى هەواڵى میدیا ئیسپانییەکان، تۆنى کروسى ناوەڕاستکارى یانەى ریاڵ مەدرید رەزامەندى دەربڕیووە کە گرێبەستەکەى لەگەڵ ریاڵ مەدرید نوێ بکاتەوە و دەیەوێت تا هاوینى ساڵى داهاتوو لە بێرنابیۆ درێژە بە یاریکردن بدات.

جگە لە کروس، ریاڵ دەیەوێت هەفتەی داهاتوو گرێبەستى نوێکردنەوەى گرێبەستەکانیان پێشکەش بە لۆکاس ڤاسکێز و ناچۆ فێرناندز بکات.

دانوستانەکان بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستى ئەو یاریزانانە بە خێرایى و بەبێ کێشە تێدەپەڕێت، دەشیەوێت دواى یارییەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو، مانەوەى ئەو یاریزانانە رابگەیەنێت.

بڕیارى مانەوەى ئەو یاریزانانە لەلایەن کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەرەوە پەسەندکراوە.