برینى یەکێکیان سەختە

رووداوێکى هاتووچۆ دوو بریندارى لێکەوتەوە

964+

وریا فەتاح

ئێوارەى ئەمڕۆ، رووداوێکى هاتووچۆ لە رێگاى مەرزى کێلێ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.

کارزان عەبدوڵا، بەرێوەبەرى هاتووچۆى پشدەر بە 964ـى وت،” رووداوەکە ئێوارەى ئەمڕۆ لە رێگاى گشتى مەرزى کێلێ روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى ئۆتۆمبێلێکى تایبەتى جۆرى نیسان تیدا کۆنترۆڵى لەدەستداوە و خۆى بە ستونێکى کارەبادا کێشاوە”.

بە وتەى کارزان عەبدوڵا، لە رووداوەکەدا دوو کەس کە شۆفێر و سەرنشینێک بوون بریندار بوون، بەهۆى سەختى برینەکەشیەوە یەکێک لە بریندارەکان رەوانەى سلێمانى کراوە و ئەوەى دیکەش لە نەخۆشخانەى شەهیدانى قەڵادزێ چارەسەرى بۆ کراوە.

نۆ کەس لە رووداوى هاتوچۆدا بریندار بوون

نۆ کەس لە رووداوى هاتوچۆدا بریندار بوون