لە هەڵەبجە

هەنگوینی نەشیاو بۆ خواردن دەستی بەسەردا گیرا

964+

توانا نەقی

لە بازگەی زەمەقی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرا بەسەر چەندین قوتوو هەنگویندا کە شیاو نەبووە بۆ خواردن.

ئەمشەو دووشەممە، قایمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لیژنەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لەوەی لە بازگەی زەمەقی دەستگیراوە بەسەر بڕێک هەنگویندا بۆیان دەرکەوتووە کە شیاو نەبووە بۆ خواردن.

دەشڵێت، بە پێی ئەو وێنانەی قایمقامیەتی بڵاویکردووەتەوە هەنگوینەکە لە 15 قوتوو زیاترە کە هەریەکێکیان بە نزیکەیی کیلۆیەکی تیادایە.

قایمقامیەتی دەڵێت، خاوەنی هەنگوینەکە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە و سزا دەدرێت.