کاتژمێر 1:00 دەستپێدەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پێنج تەوەر کۆبوونەوەی هەیە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پێنج تەوەر کۆبوونەوەی هەیە و بڕیارە کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆ دەستپێبکات،

بە گوێرەی کارنامەی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممەدا، تاوتوێی ئەو تانانە بکرێت کە پێشکەشکراون سەبارەت بە رەوایەتیی ئەندامێتیی بەشێک لە نوێنەران لە ئەنجومەنەکە، خوێندنەوەی یەکەمیش دەکرێت بۆ رەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی کۆماری عێراق بە پەیماننامەی تایبەت بە پێشانگە نێودەوڵەتییەکانەوە، کە لە ساڵی 1928دا لە پاریس واژۆ کراوە

خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەی قەرەبووکردنەوەی موڵک و ماڵی ئەو کەسانەی، لەلایەن رژێمی پێشووەوە زیانیان بەرکەوتووە، تەوەرێکی دیکەیە.

هەروەها بڕیارە لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی دووەمی رەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی کۆماری عێراق بە رێککەوتنی نێودەوڵەتی زەیتی زەیتون و زەیتی خۆراکەوە، بۆ ساڵى 2015 بکرێت.

پەرلەمانی عێراق تەمەنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەک...

پەرلەمانی عێراق تەمەنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی درێژکردەوە