هەموویان خۆبەخشن

رێکخراوی ملەکەوە: بەشداری کوژانەوەی 19 ئاگرمان کردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

تیمەکانمان بەشداربوون، لە کوژاندنەوەی 19 ئاگری سنوری پێنجوێن، کە بەشێك لە ئاگرەكان زیاتر لە 18 كاتژمێر كاتی پێویست بووە، ئەمە ئاماری رێکخراوی خۆبەخشی ملەکەوەیە بۆ پاراستنی ژینگە، کە ئەمساڵ دروشمی “ژینگە ژیانە، ئەگەر نەیپارێزین، نامان پارێزێت!”ی بەرزکردووەتەوە.

هەرئەوەندەش نا، بەڵکو بە گوێرەی ئاماری خۆیان بۆ ساڵی 2023 کە تازە داتاکەیان بڵاوکردووەتەوە، بەشداربوون لە ئامادەکردنی حەوت سیمینار لە قوتابخانەی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پێنجوێن لە وەرزی كۆتایی ساڵی 2023 لە قوتابخانەكانی (هەنگەژاڵ، نەرزنە، دەڵاڕۆ، باراوا، لەرێ‌، كانی ماسیان و قەڵاتێ‌) هەروەها سیمینار و رێنمای پاراستنی دارستان بۆ پێنج مزگەوت لە سنوری ناوچەكانی (نزارە و دەرەگورگان، بناوەسوتە، كانی میران و گەیلانی) پێشکەشکراون.

ئەوەی ناوی ئەم رێکخراوەی هێناوەتە ناو ناوانە، خۆبەخشی و بێلایەنی ئەندامەکانێتی کە لە ساڵی 2015 وە دامەزراوە و سەرجەم كار و چالاكییەكان بەشێوەی خۆبەخش ئەنجام دەدەن، تێچووی كار و چالاكیەكان لەسەر ئەركی ئەندامەکانیانە، واتە بۆ ئەنجامدانی كار و چالاکییەکانیان جگە لە پشتیوانی ئەندامان، لە هیچ هاوکاریی و سپۆنسەرییەکی دەرەوەی رێکخراوەکەیان سوودمەند نابێت.

ئەو رێکخراوە دەڵێت، لە ماوەی ئەو ساڵەدا هاوكاری و رێنمایی بۆ دوو گوندی (كوڕە مێو و كانی مانگا) لە كڕین و بەستنی ئامێری (گركپ) بۆ مەبەستی كوژانەوەی ئاگر بەشداربوون، هەروەک بەشداری كاریگەریان هەبووە لە سێ هەڵمەتی ناشتنی نەمام لە قەزای پێنجوێن، وە توانیویانە ئاماری رووبەری سوتانی دارستانەكان بۆ هەر سێ قەزای (پێنجوێن، ماوەت و چوارتا) لە ساڵی 2023 لە رێگەی وێنەی مانگە دەستكردەكانەوە تۆمار بکەن.

کەس لەسەر سووتانی دارستانە سروشییەکان دەستگیرنەکراوە

کەس لەسەر سووتانی دارستانە سروشییەکان دەستگیرنەکراوە

کۆمەڵێک خۆبەخشی پێنجوێن 17 هەزار دار توویان چاندووە

کۆمەڵێک خۆبەخشی پێنجوێن 17 هەزار دار توویان چاندووە

هاوڵاتییانی دوو گوندی پێنجوێن 600 نەمامی توویان چاند

هاوڵاتییانی دوو گوندی پێنجوێن 600 نەمامی توویان چاند