سزای بەدواوەیە

لە رانیە ئەوە نەما بە ئارەزووی خۆت ئاژەڵ رابگریت

964+

پێشەوا محەمەد

بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردەى ئاژەڵدارى، ئیدارەی شاری رانیە ماوەی هەفتەیەک مۆڵەتی داوەتە ئەو کەسانەی لەناو شاردا ئاژەڵیان راگرتووە، قایمقامی قەزاکە دەڵێت، بە سەرپێچیی ژینگەیی هەژمار دەکرێت.

قایمقامیەت، شارەوانی و فەرمانگەی ژینگەی شارەکە بڕیارەکەیان داوە و لیژنەیەکی هاوبەشیشیان بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە.

حسێن مەحمود، قایمقامی قەزای رانییە بە 964ـی راگەیاند، ئەوانەی هاتوونەتە شار دەبێت بڕیار بدەن لە شار بژین و ئەگەر کاری ئاژەڵداریش دەکەن پێویستە بگەڕێنەوە گوندەکان.

وتیشی،”ئاژەڵداری لەناو شاری رانییە زۆر بووە و جگە لە دیوە ناشارستانییەکەی زیان بە باخچەکان و ژینگە دەگەیەنن”.

بەپێی رێنماییەکانی ژینگەی شارەکە، لە دوای وادەکە ئاژەڵەکان دەستبەسەردا دەگرن و سزای مادیی خاوەنەکانیان دەدەن و دۆسیەی یاساییان لەسەر دەکەنەوە.

قایمقامی رانییە ئاماژەی بەوەش دا، ئەو هەفتەیە هەموو ئەوانە ئاگادار دەکرێنەوە ئاژەڵیان هەیە و پێویستە لە شار دووریان بخەنەوە.

قایمقامیەتی رانیە: مەترسی روخانی پردی دەربەند هەیە

قایمقامیەتی رانیە: مەترسی روخانی پردی دەربەند هەیە