وێنەی حاجی چۆلی خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی لالاڤ.وێنە کۆمپانیای لالاڤ
کۆمپانیاکە وادەڵێت
سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی لالاڤ نەڕفێندراوە
توانا نەقی
دوای ئەوەی لە چەند پەیجێکەوە هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی لالاڤ لە هەولێر رفێندراوە کۆمپانیاکە رەتی دەکاتەوە و دەڵێت ئەسڵ و ئەساسی نییە.
لە بڵاوکراوەیەکدا کۆمپانیای لالاڤ دەڵێت، “سەرلەبەری ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخەنەوەو دڵنیایی بە تەواوی هاوبەش و کڕیارانیان دەدەن کە حاجی چۆلی سەرۆکی کۆگروپی کۆمپانیاکانیان نەڕفێندراوە و دەستگیر نەکراوە ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکی راستی تیادا نییە.
هاوکار محەمەد بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای لالاڤ بۆ 964 وتی، حاجی چۆلی هەر لە هەولێرە و ئێستا لە نوسینگەی تایبەتی خۆیەتی و سەرقاڵی ئیش وکاری خۆیەتی و ئەو هەواڵانە رەتدەکەنەوە.
وتیشی، سکاڵایان تاوەکو ئێستا لەسەر ئەو پەیجانە تۆمار نەکردووە کە ئەو هەواڵە ناڕاستانەیان بڵاوکردووەتەوە.
بەڕێوەبەری کارگێڕی لالاڤ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بە هیچ شێوەیەک تێکەڵی ئەو کێشەیەی کۆمپانیای باخی شەقلاوە هەیانە نەبوون و ئەوە پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە.