باشە هۆکار چی بێت؟

تمەن لە سێ رۆژدا 520 هەزاری بۆ سەنگی خۆی گێڕاوەتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

تمەن خەریکە بازاڕی خۆی خۆشدەکاتەوە، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا بە قەبارەی 520 هەزار تمەن، بەهای خۆی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی گەڕاندووەتەوە.

ماوەیەک دەبێت، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بوو بە شەش ملیۆن و 200 هەزار تمەن، هەندێک کات زیاتر لەو نرخەش ئاڵوگۆڕی پێوە کراوە.

بەڵام، ئەو نرخە لە بەرژەوەندی دراوە ئێرانییەکە ماوەی سێ رۆژە رووی لە گۆڕانکاری کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.5.2024، لە بازاڕی دراوی سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەرە بە پێنج ملیۆن و 680 هەزار تمەن.

سڵێمان عەلی، ئاڵوگۆڕکار و کڕیاری دراوی تمەنە لە بازاڕی دراوی سلێمانی ئەو بە 964ی وت، “بە حەواڵە و بە نەقدی بەردەوام گۆرانکاری لە نرخی تمەندا، لە سێ رۆژی رابردوودا روویداوە، بە نزیکەی 200 هەزار تمەن زیاتر دەخرێتە سەر کۆی نرخ لە ئاڵوگۆڕی نەقدی دا”.

ئەو ئاڵوگۆڕکارەی دراو پێ وایە، “هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی بەهای تمەن، گۆڕانکارییەکانی بانکی ناوەندی ئێرانە بۆ گەشەدان بە یەدەگ، هەروەها لە ئاستی سیاسی، ماوەیەک دەبێت پێکدادانی ناوچەی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل نەبینراوە و هۆکار بووە و کاریگەری لەسەر بەهای تمەن کردووە”.

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە: بارگرژیەکان بەردەوام بن داڕم...

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە: بارگرژیەکان بەردەوام بن داڕمانی زیاتری تمەن دەبینین