لە سنووری 45 شارەوانیی سلێمانی

دەبێت پارەی وەرگیراو لە پڕۆژەکان بۆ خزمەتگوزاری خەرج بکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

لەمەودوا لە سنووری شارەوانییەکانی سلێمانی پارە لە هەر پڕۆژەیەک وەربگیرێت، دەبێت لە سنووری ئەو شارەوانییە پڕۆژەی خزمەتگوزاریی پێ جێبەجێ بکرێت، ئەوە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانییە.

پڕۆژەکان لە پای گۆڕینی سێکتەر، لەبری سەوزکردن، پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان دەبێت بڕێک پارە بە شارەوانییەکان بدەن.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەپێی بەدواداچوون بەشێک لەو پارانەی پێشتر وەرگیراون خەرج نەکراون و بڕیار درا هەمووی بۆ پڕۆژە دیاری دابین بکرێت.

وتیشی، “پڕۆژەکان لە سنووری هەر شارەوانییەک بوون دەبێت ئەو پارەیە لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری یان سەوزکردنی سنووری هەمان شارەوانی خەرج بکرێت و نابێت لە شوێنی دیکە خەرج بکرێت”.

شارەوانییە گشتییەکانی سلێمانی لە 45 ٍشارەوانی پێکهاتووە.

“گرنگیی ئەو بڕیارە لەوەدایە سەرجەم شارەوانییەکان سوودمەند دەبن لەو پارەیە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری”، ئەوەش قسەی وتەبێژەکەی شارەوانیی سلێمانییە.

بەشی زیادەڕۆیی شارەوانیی سلێمانی بوو بە خاوەن بینای خۆ...

بەشی زیادەڕۆیی شارەوانیی سلێمانی بوو بە خاوەن بینای خۆی