کەس لەسەر سووتانی دارستانە سروشییەکان دەستگیرنەکراوە

964+

هونەر فارس – گەرمیان

لە ماوەی کەمتر لە حەوت مانگدا لە سنوری گەرمیان نزیکەی 50 دۆنم دارستانی سروشتی سوتاون و تا ئێستا کەس لەسەر سوتانیان دەستگیرنەکراوە، ئەمە بەوتەی بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی گەرمیان.

لە سنوری ئیدارەی گەرمیان نزیکەی 110 هەزار دۆنم دارستانی سروشتی بونی هەیە، لە کۆی ئەو ژمارەیەش نزیکەی 100 دۆنمیان دەکەونە سەر رۆخی روباری سیروان.

“بەشی سەرەکی ئەو ئاگرانەی لە دارستانە سروشتییەکان کەوتوونەتەوە بۆ کۆتایی مانگی شەش و سەرەتای مانگی حەوت دەگەڕێنەوە”.

رەشید بەکر، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی گەرمیان بۆ964 وتی، سووتاندنی دارستانە سروشتییەکان بە ئەنقەست دەزانێت و پێیوایە” ئەوانەی دارستانە سروشتییەکان دەستوتێنن یان دوکانی ماسی برژاندنیان هەیە یاخود جوتیارن و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە شوێنی دارەکان بکەن بە کشتوکاڵ”.

لەبارەی سووتانی دارستانە سروشتییەکانەوە، پەیامنێری 964 قسەی لەگەڵ چەند ژینگە پارێزێک کردووە، ئەوان نیگەرانن و پێیانوایە پێویستە لەبری ئەوەی بنکەکانی پۆلیسی دارستان لە نێو گەڕەک و کۆڵانەکاندابن، ببردرێنە نزیک دارستانەکان بۆ ئەوەی زیاتر توانای پارێزگاری کردنیان لە دارستانەکان هەبێت.

964 زانیویەتی، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023دا، بەهۆی بڕینەوەی دارەکانەوە هەشت کەیس لە دادگایە و تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام هیچ کەسێک بەهۆی سوتانی دارستانەکانەوە دەستگیرنەکراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی