نوسینگەی دەرهێنانی کارتی زانیاری شارەزوور. وێنە: هەژماری نوسینگە
لای خۆیان رایی دەکرێت
دانیشتوانی قەزای شارەزوور و دوو ناحیە چیتر بۆ کارتی زانیاری پێویست ناکات بچنە سلێمانی
964+
بڕوا مجید – شارەزوور
چیتر هاوڵاتیانی سەنتەری قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن و ناحیەی بەمۆ بۆ دەرهێنانی کارتی زانیاری پێویست ناکات بۆ مامەڵەکانیان سەردانی سلێمانی بکەن و لەقەزای شارەزوور کارەکانیان بۆ دەکرێت.
موقدم سەرخێل نەجمەدین لێپرسراوی نوسینگەی کارتی زانیاری شارەزوور بۆ 964 وتی، لەلایەن بەڕێوەبەری کارتی زانیاری سلێمانی دوای سەردانیکردنی شارەزوور ئەو بڕیارە دراوە کە چیتر هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور و زەڕایە و بەمۆ سەردانی سلێمانی نەکەن و ئەو رێگا دوورە نەبڕن و هەر لەلای خۆیان کارەکانایان رایی دەکرێت.
وتیشی، تەواوکردنی مامەڵەکان و بردنی بۆ سلێمانی لەگەڵ هێنانەوەی مامەڵەکە لە ئەستۆی کارمەندانی نوسینگەی کارتی زانیاری شارەزوورە.
“بەم هەنگاوە کارئاسانیەکی زۆر بۆ هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور و هەردوو ناحیەی زەڕایەن و ناحیەی بەمۆ دەکرێت، چیتر پێویست ناکات رێگایەکی دوور ببڕن و لە ماوەیکی کەمدا کارەکانیان بۆ جێبەجێ دەکرێت” نقیب سەرخێڵ وای وت.