ئه‌مساڵ كار له‌سه‌ر پێنج جۆر ده‌كه‌ن

له‌ باڵه‌كایه‌تى په‌ره‌ به‌ پڕۆژه‌ى پاراستنى (گوڵه‌ شلێر) ده‌درێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌ى دوو ساڵه‌ پڕۆژه‌ى به‌ زیندووهێشتنه‌وه‌ى (گوڵه‌ شلێر) له‌ سنوورى باڵه‌كایه‌تى ئیداره‌ى سۆران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌یانه‌وێت ئه‌م جۆره‌ گوڵه‌ له‌ناو نه‌چێت.

شلێر، ئه‌و گوڵه‌یه‌ كه‌ له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ له‌ناو سروشتى كوردستان ده‌ڕوێت، چه‌ندین ره‌نگی هه‌یه‌، زه‌رد ره‌نگه‌ ده‌گمه‌نه‌كه‌یه‌تى، له‌و ناوچانه‌ ده‌ڕوێت و گه‌شه‌ ده‌كات كه‌ سارد و كوێستانین.

شوێنی ره‌سه‌نى‌ گوڵه‌شلێر له‌ سنوورى سۆران، بریتییه‌ له‌ چیاكانى هه‌ڵگورد و كۆدۆ و حه‌ساری سه‌كران.

ته‌ها ئه‌حمه‌د ناوه‌ندی، سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌كه‌یه‌ به‌ 964ـى وت، ئه‌و تۆوه‌ى ئه‌مساڵ چاندوویانه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌ به‌نیازین گوڵه‌كان له‌ شوێنێكی پارێزراو بچێنینه‌وه‌.

وتیشی “هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و شوێنه‌ى مرۆڤ پێی ناگات گوڵه‌ شلێره‌كان له‌وێ بچێنینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر گه‌شه‌ بكه‌نه‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ساڵى پار ئه‌و تۆوه‌ى چاندبوویان وه‌ك پێویست شین نه‌بوو و نه‌یانتوانى سوودى لێوه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و تۆوه‌ى چاندویانه‌ گوڵیشی گرتووه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ گوڵه‌ شلێره‌ى ئه‌مساڵ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و گه‌شه‌ى پێده‌ده‌ن پێنج جۆره‌.

له‌ ساڵانى رابردوودا به‌هۆى زۆرى گه‌شتیاران و مامه‌ڵه‌ى خراپیان له‌گه‌ڵ سروشتى باڵه‌كایه‌تى ژماره‌یه‌كی زۆرى ئه‌م جۆره‌ گوڵه‌، له‌ناوچوون، به‌تایبه‌تیش له‌ناوچه‌یه‌كی ئه‌مسنووره‌ به‌ناوى (چیكان) باخچه‌یه‌كی ئه‌و جۆره‌ گوڵه‌ گوڵه‌ له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه‌ له‌ناوبرا، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو به‌ ئۆتۆمبێل گوڵه‌كانیان پانكردبووه‌وه‌.

زیاتر له‌ 30 جۆر گوڵ و گیای قه‌ره‌داغ له‌ جیهاندا بوون...

زیاتر له‌ 30 جۆر گوڵ و گیای قه‌ره‌داغ له‌ جیهاندا بوونیان نیيه‌