حاسڵاتی رووداوەکانی دەرودراوسێ
ئەمریکا دەڵێت هێشتا داعش لە عێراق هەڕەشەیە و کاریان تەواو نەبووە
+964
ژووری هەواڵ
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند، داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق، وتیشی، كاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق بۆ كۆتاییهێنان به داعش كۆتایی نه‌هاتووه.
كامالا هاریس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هۆشداریی دایه ئیسرائیل له‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر شاری ره‌فه‌ح و رایگه‌یاند ئه‌نجامدانی كارێكی له‌م جۆره هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و باجه‌كه‌ی قورس ده‌بێت.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئاگربه‌ست رابگه‌یندرێت و شه‌ڕ رابوه‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌ندرێته هاوڵاتیانی شاری غه‌زه.
له ته‌لئه‌بیب خۆپێشاندانی فراوان دژی حكومه‌تی ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چوو، كه خۆپێشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌ماس بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دیله‌كان ئازاد بكرێن.
سوپای ئاسمانیی ئوردن رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شه‌ش دابه‌زینیان كردووه، بۆ گه‌یاندنی خۆراك و هاوكارییه‌كان بۆ هاوڵاتیانی شاری غه‌زه.
ئه‌م ئێواره‌یه سێ كه‌س هه‌وڵیان دا هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیا، به‌ڵام به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ده‌ستیان، دووانیان بریندار بوون، كه‌سی سێیه‌میش نه‌یتوانی هێرشه‌كه بكات، هه‌رچه‌نده بۆمبیشی به‌ده‌سته‌وه بووه.