لافاو ئه‌رشیف و تۆماره‌كانی قوتابخانه‌یه‌كی زاخۆی له‌ناوبرد
964+
شڤان عه‌بدوڵا
به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له رۆژانی رابردوو له زاخۆ و دهۆك روویدا، قوتابخانه‌یه‌ك زیانی زۆر به ئه‌رشیف و تۆمار و كه‌لوپه‌له‌كانی ئیداره‌ی كه‌وتووه.
حه‌جی حامید به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی بوار له زاخۆ به 964ی راگه‌یاند، زیانێكی زۆر به قوتابخانه‌كه‌یان كه‌وتووه و ئه‌رشیف و نووسراو و تۆماره‌كانیان به‌شێكی زۆری له‌ناوچووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاره‌بایان تێكچووه و حه‌وشه و دار و دیواری قوتابخانه‌كه‌ش بووه به قوڕولیته.
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی بوار له زاخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاسی ئیداره‌ی شاره‌كه و شاره‌وانی ده‌كات، كه هاوكارییان كردوون، موژه به قوتابییه‌كانیش ده‌دات، كه به‌مزووانه خوێندن له قوتابخانه‌كه‌یان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا