لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان _ گرافیک: 964
لەگەڵ بانکی ناوەندی کۆدەبنەوە
شاندێکی حکومەتی هەرێم لەبارەی هەژماری من دەچێتە بەغدا
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و بە مەبەستی دروستکردنی لێکتێگەیشتنێک لەبارەی پرۆژەی هەژماری من، کۆبوونەوەی دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24.3.2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، دەستەی بەڕێوەبەرانی پرۆژەی هەژماری من بڕیاریانداوە ئەمڕۆ بچنە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی بانکی ناوەندی تاوتوێی پرۆژەکە دەکەن.
شاندەکەی هەرێم لە نوسینگەی سەرۆکوەزیرانەوە راسپێردراون و دەیانەوێت بەئەلیکترۆنیکردنی موچە یەکلابکەنەوە.
رۆژی 2.2.2023 دەستپێشخەریی (هەژماری من) لهلایهن حكومهتى ههرێمی كوردستانهوه راگهیاندرا، کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان.
بەگوێرەی داتاکانی حکومەتی هەرێم، تا ئێستا زیاتر لە 240 هەزار هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم دروستکراون و زیاتر لە 120 هەزار کارتی بانکی دابەش کراون بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی بەشداری هەژمارەکەیان کردووە.
بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەی (هەژماری من) بریتین لە بانکەکانی ( BBAC, Cihan, NBI ،RT)، دوێنێ سێشەممە حکومەتیی هەرێم رایگەیاند بانکی ئیسلامیی عێراق (IIB – Iraqi Islamic Bank) هاتووەتە ناو پڕۆژەکە هاوکات پێشبینی دەکات تا کۆتایی ئەم مانگە بانکە گەورەکانی دیکەش بەشداری بکەن.