لە باشماخ و سەیرانبەنەوە

هاتوچۆی گەشتیارانی نەورۆز بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان 30% کەمیکردووە

964+

ژووری هەواڵ

ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە بۆ رۆژانی نەورۆز هاتوچۆیان بە دەروازەکانی باشماخ و سەیرانبەندا کردووە، بە رێژەی 30% کەمبووەتەوە، ئەمە بە وتەی بەڕێوەبەری رێگاوبان و گواستنەوەی پارێزگای سنە.

لەماوەی رۆژانی نەورۆزدا لە دەروازە سنورییەکانی باشماخ و سەیرانبەنی بانەوە 22 هەزار و 139 کەس هاتووچۆیان کردووە، ساڵی رابردوو ژمارەی ئەو گەشتیارانە نزیکەی 30 هەزار کەس بووە.

فەرزاد حەسەنی، بەڕێوەبەری رێگاوبان و گواستنەوەی پارێزگای سنە، رایگەیاند، باردۆخی ئابووریی ئێران یەکێکە لە هۆکارەکان بۆ کەمبوونەوەی ژمارەی گەشتیاران. بەگوێرەی زانیارییەکانی 964 هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە ئەمساڵ نەورۆزیش هاوکات بووە لەگەڵ مانگی رەمەزان.

لەبارەی ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی هاتوچۆی گەشتیار لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ رۆژهەڵات، 964 پەیوەندیکرد بە بەرپرسانی دەروازەی باشماخ، بەڵام وەڵامی پرسیارەکانیان نەدایەوە.

فەرزاد حەسەنی گوتی، “لە بەشی گەشتەکانی نێو شار و دەرەوەی شار، گەشتکردن لە رۆژانی نەورۆزدا بەراورد بە ساڵی پار 7% کەمبووەتەوە و هاتووچۆی گەشتیاریش 12% کەمبووەتەوە.”

ئەوەش لەکاتێکدایە پێش نەورۆز، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای سنە پێشبینیی زیادبوونی رێژەی هاتنی گەشتیارانی بۆ پارێزگاکە لە رۆژانی نەورۆز بە رێژەی 15٪ کردبوو.

لەیەکەم رۆژی نەورۆز ژمارەیەک خێزان چوونەتە سەیرانگای ...

لەیەکەم رۆژی نەورۆز ژمارەیەک خێزان چوونەتە سەیرانگای شێخ توڕاب