بەهۆی بایکۆتەوە

کەرتی تەندروستی حکومی لە گەرمیان بەتەواوی وەستاوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکانەی گشتی کەلار و زۆرینەی بنکە تەندروستیەکانی گەرمیان بەھۆی پێنەدانی موچەکانیان ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ دەستپێکی دەوام بایکۆتیان کردووە.
حارس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار دەڵێت، کەرتی تەندروستی گشتی لە گەرمیان پەکی کەوتووە، تەنیا نەشتەرگەری حاڵەتی دەگمەن نەبێت، هیچ بنکە و نەخۆشخانەیەک نەخۆش نابینێت.

ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت، کاتێک فەرمانبەر موچەی پێ نەدرێت ناتوانین داوای لێ بکەین دەوام بکات.

964 ناوی ئەو فەرمانگانە بڵاودەکاتەوە کە فەرمانبەرانیان ...

964 ناوی ئەو فەرمانگانە بڵاودەکاتەوە کە فەرمانبەرانیان بایکۆتی دەوامیان کردووە