هەر بەشێک و دوو کارمەند

دووەم هەفتەیە کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوام دەکەن

964+

دیلان محەمەد جەزا

هەفتەی دووەمی بایکۆتی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەردەوامی هەیە، ئەمڕۆش بایکۆتی دەوامیان کردووە و بەشێکی زۆری کارمەندەکان نەهاتوونەتە دەوام.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964ی وت، هەر بەشێک دوو کارمەندی لێ هاتوەتەوە، بەڵام کار ناکەن و مامەڵەیە هاوڵاتیان رایی ناکەن.

باسی لەوەشکرد، هاوڵاتیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆیان نەکردوە، بەهۆی بایکۆتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی 964، زۆرێک لە کارمەندانی هاتوچۆی سەر شەقامەکانیش بایکۆتی دەوامیان کردووە، لە زۆرێک لە چوارڕیانەکان کارمەندی هاتوچۆی لێ نییە.

چەند فەرمانگەیەکى سلێمانى درێژەیان بە بایکۆت دا

چەند فەرمانگەیەکى سلێمانى درێژەیان بە بایکۆت دا