پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە

بارانبارین کۆتایی هات و تەنیا لە هەندێک ناوچە هەور دەبێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە،ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و هیچ باسی باران بارینیش لە گۆڕێ نییە.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، دوای کۆتیی هاتنی ئەو شۆپۆلە بارانەی چەند رۆژی رابردوو پلەکانی گەرمش وردە وردە روو لە بەرزبوونەوە دەکەن و ئەمڕۆش تا دوو پلەیەک بەرزتر دەبەنەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 9.5.2024
کەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/س .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 28
سلێمانی: 25
دهۆک : 28
زاخۆ : 29
هەڵەبجە : 28
کەرکوک: 31
سۆران : 25
حاجی ئۆمەران: 14
گەرمیان : 32