کاریگەرییەکی کاتیە

سەردانەکەی سودانی لە بەرژەوەندی بەهای دینار دەبێ

964+
ئەحمەد مستەفا

کۆشکی سپی دەڵێت، رۆژی 15.4.2024، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی دەبێت، ئەم سەردانەی محەمەد شیاع سودانی لە “بەرژەوەندی بەهای دینارە و بەکاتی بەرزدەبێتەوە”.

لەو کاتەوەی وادەی سەردانەکە راگەیەندراوە، جموجوڵ لە شاشەی بازاڕەکانی دراو دەبینرێ، بەجۆرێک 100 دۆلاری ئەمریکی لە نێوان 149 هەزار و 800 دینار بۆ خانەی 148 هەزار دینار دابەزیوە، بەوتەی پسپۆرێکی دارایی بێت، “سەردانەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەهای دینار بەرز دەکاتەوە”.

ئەهوەن عەلی، پسۆری دارایی و قەیران، ئەمڕۆ هەینی 22.3.2024 ئەوەشی بە 964 وت، ئەگەر بەهاری دینار بە رێژەیەکی زۆر بەرز نەبێتەوە، لانیکەم رێگرە لەوەی نرخی دۆلار، بەرامبەر دینار زیاتر بەرز بێتەوە، کە ماوەیەکە 100 دۆلاری ئەمریکی لە خانەی 150 هەزار و 149 هەزار دینار جێگیر بووە.

پێشتر، کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا وتی، رۆژی 15.4.2024 جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی و لە واشنتن دی سی، پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، بەقسەی ئەهوەن عەلی بێت، کاریگەرییە کاتییەکە ئەو سەدان و هەنگاوە سیاسییە، بە جۆرێک بەها بۆ دینار دەگەڕێنێتەوە.

کۆشکی سپی زیاتر لە بارەی سەردانەکەوە نوسیویەتی و ئاماژەی بەوەشکردووە، مەبەست لە کۆبوونەوەکە دروستکردنی هەماهەنگییە لە بارەی هەنگاوە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و بەهێزکردنی ئەو هاوکارییە دوو قۆڵییانەەی لە نێوان عێراق و ئەمریکادا بوونیان هەیە.

ئەوەشدەخاتەڕوو، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراق، پابەندبوونی خۆیان بە رێککەوتننامەی ستراتیژی دووپات دەکەنەوە، بە پابەندبوونی خۆیان بە قوڵکردنەوەی تێڕوانین هاوبەشیان بۆ عێراقێکی سەقامگیر، خاوەن سەروەری و خۆش گوزەران”.