نایك شوێنی ئه‌دیداسی گرته‌وه
بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره له تۆپی پێی ئه‌ڵمانیای دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیارەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا بۆ وازهێنان لە هاوبەشە مێژووییەکەی، ئەدیداس، کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری کەرەستەی وەرزشی و جلوبەرگی وەرزشییە، لە بەرژەوەندی کۆمپانیای نایک ئەمریکی، ناڕەزایی وڵاتەکەی بەدوای خۆیدا هێنا، تەنانەت وەزیری ئابووری ئەڵمانیاش ده‌ڵێت، “نیشتمانپەروەری” شەرمەزار کرا.
رۆبێرت هابێک، وەزیری ئابووری و جێگری راوێژکاری ئەڵمانیا وەڵامی داوەتەوە، بە پێی بەیاننامەیەک کە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت، “ناتوانم درێسی ئەڵمانیا بەبێ ئەو سێ هێڵەی “مارکەی ئەدیداسی ئەڵمانی” بە خەیاڵمدا بێت.
هابێك كه چالاکوانی ژینگەپارێزییه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئەدیداس، رەش، سوور و زەرد، رەنگەکانی ئاڵای ئەڵمانیان، هەمیشە بۆ من دانەبڕاو بوون، وەک بەشێک لە ناسنامەی ئەڵمانیا.
هه‌ر له‌و چوارچێوەیەدا وەزیری تەندروستی سۆسیال دیموکرات، کارل لاوتەرباخ، نائومێدی خۆی دەربڕی، لە رێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە تۆڕی “X” رایگەیاند کە هەڵبژاردنی کۆمپانیایەکی ئەمریکی بۆ دابینکردنی جلوبه‌رگ و پێداویستییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له شوێنی ئه‌دیداس، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
وتیشی، “بازرگانی بەشێک لە نیشتمان و نەریتەکان لەناو دەبات”.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا دوێنێ پێنجشه‌ممه بوومەلەرزەیەکی گه‌وره‌ی له دنیای تۆپی پێ دا، دوای ئەوەی گرێبەستی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی ئەمریکی بۆ ماوەی 2027-2034 راگەیاند، ئەمەش کۆتایی بە هاوبه‌شیی زیاتر لە 70 ساڵی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئەدیداسی ئه‌ڵمانی هێنا.
فیدراسیۆنەکە روونیکردەوە کە “نایک” باشترین ئۆفەری ئابووری له مێژوودا پێشکەش کردوون.