ساتی چاندنی بەشێک لە دارەکان. فۆتۆ: ژینگەی هەولێر
سەوزایی پێویستی نەبووە
کارگەیەکی بلۆک پابەند کرا بە سەوزکردنی 1500 مەتر دوجا
964+
ژووری هەواڵ
بەهۆی نەبوونی رێژەی سەوزایی پێویست، کارگەیەکی بلۆک لە هەولێر پابەند کرا بە سەوزکردنی 1500 مەتر دوجا و چاندنی دەیان دار و پەرژین.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15.5.2024، دڵشاد هیرانی، بەرێوەبەرى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر بە 964ـی راگەیاند، رێنماییەک هەیە کە دەبێت هەموو پرۆژەیەک روبەری ٪25 بکاتە سەوزایی، لەکاتی دامەزراندنی بەشێک لە پرۆژەکان ئەو رێنماییە نەبووە، بەڵام ئێستا پابەند دەکرێن و ئەم کارگەیەش یەکێکە لەو پرۆژانە.
کارگەکە پابەند کراوە بە چاندنی روبەری یەک هەزار و 500 مەتر دوجا سەوزایی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات.
ئەو روبەرەی کە سەوز دەکرێت، 362 داری هەمیشە سەوز و پەرژینی لێدەچێنرێت لە جۆرەکانی نارون، ئەکاسیا و دیدونیا لەگەڵ چاندنی 500 مەتر دوجا چیمەن.