وردەکارییەکەی چۆنە

تۆپی یۆرۆی 2024 نمایش كرا

964+
سۆما حه‌كیمزاده‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا په‌رده‌ی له‌سه‌ر تۆپی فه‌رمیی پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆی 2024 هه‌ڵدایه‌وه‌، كه‌ له‌ هاوینی داهاتوو پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت.

ناوی ئەم تۆپە بە زمانی ئەڵمانی (Fussball Leib)ە کە بە واتای خۆشەویستی بۆ تۆپی پێ دێت، هەروەها بۆ نیشاندانی حەماسەتی گەورەی خەڵکی وڵاتانی ئەوروپا و بەتایبەت ئەڵمانیایه‌ بۆ تۆپی پێ، كه‌ میوانداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ ده‌كات.

ئەم تۆپە تەکنەلۆژیایەکی تایبەت بەکاردەهێنێت، کە پێی دەوترێت تەکنەلۆجیای تۆپی پەیوەندیدار، کە وا دەکات هەموو جوڵەکانی تۆپەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە پرۆسەی بڕیاردانی یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆ “ڤار”.

زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێ ئاماژەیان بەوە کردووە، تۆپی فەرمیی پاڵەوانیه‌تیی یۆرۆی 2024 زۆر لە تۆپەکە دەچێت، کە لە مۆندیالی 2022دا بەکارهاتووە و ئەدیداس تەنیا بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم گومانانە وێنه‌ و ره‌نگی جیاوازی له‌سه‌ر نه‌خشاندووه‌.

رەنگ و رووی ئەم تۆپە لە لۆگۆی فەرمی پاڵەوانیه‌تییە وەرگیراوە، هەروەها لۆگۆی یۆرۆی 2024 و ئەدیداسی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌.

لە یارییەکی تۆپی پێدا شەڕ روویدا و چوار کەس دەستگیر کرا...

لە یارییەکی تۆپی پێدا شەڕ روویدا و چوار کەس دەستگیر کران