لە سەرووی 90 دۆلارە

نرخی نەوت تاڕادەیەک لە چاو دوێنێدا بەرزبووەتەوە

964+

توانا نەقی

هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیl هەرڕەشەکانی ئیسرائیلیش بۆ وەڵامدانەوەی ئێران گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی لەسەر نرخی نەوت دروستنەکردووە و دوو رۆژە تا رادەیەک نرخەکان جێگیرە و هەر لەسەر و 90 دۆلارەوەیە.

وەک چاوەڕوان دەکرا هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل نرخی نەوت بەرز بکاتەوە، بەڵام ئەم بەیانییە گۆڕانکارییەکی کەم لەنرخی نەوت روویداوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 90 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش بە رێژەی 0.45% لەچاو دوێنێدا بەرزبووتەوە.

هەرچی نرخی نەوتی خاوی تەکساسیشە بە 85 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، رێژەی بەربوونەوەکەشی لەچاو دوێنێ داخستنی بازاڕەکاندا گەشتووەتەوە 0.45%.

دواینجار لەمساڵدا نرخی نەوت هێندە بەرز بوو رۆژی 5.4.2024 بوو نرخی هەر بەرمیلێک 91 دۆلار و 17 سەنتی تۆمارکرد.