کارکردن لە هێڵی 132 کەی ڤی پێنجوێن
هۆکارەکەی چییە؟
سبەینێ 14 کاتژمێر کارەبای پێنجوێن دەبڕدرێت
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
بەهۆی کارکردن لە هێڵی 132 کەی ڤی پێنجوێن – پێنجوێن سبەینێ بۆ ماوەی 14 کاتژمێر کارەبای قەزای پێنجوێن دەبڕدرێت.
ئەندازیار ئارام مەحمود، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سبەینێ سێ تاوەری دیکە لە پرۆژەی 132 کەی ڤی پێنجوێن- پێنجوێن دەبەستن و لەبەر ئەو هۆکارەش کارەبای سەرجەم قەزای پێنجوێن دەبڕدرێت.
وتیشی، بڕینی کارەبا لە کاتژمێر 5:00ـی بەیانی بۆ کاتژمێر 7:00ـی ئێوارە دەبێت و مۆڵەتی ئەو 14 کاتژمێرەیان وەرگرتووە و بەهۆی ئەوەش رۆژی پێنجشەممەیان هەڵبژاردووە کە کارووباری فەرمانگەکان کەمترە لە رۆژانی دیکە.
ئەوەشی خستەروو، هەوڵدەدەن پێش ئەو کاتە کارەکەیان تەواو بکەن و بەزووترین کات کارەبا بۆ قەزای پێنجوێن هەڵبکەنەوە، بەڵام ئەگەر بەهۆی هەر حاڵەتێک کە دێتە پێش و کارەکە دوابکەوێت ئەوا ناچار دەبن کارەبا بڕینەکە بەگوێرەی پێویست درێژ بکەنەوە، ئەوەش بۆ ئەوەی لە یەک رۆژدا کارەکە تەواو بکەن.
پرۆژەی پێنجوێن- پێنجوێن، پڕۆژەی بەستنەوەی هەردوو وێستگەی کارەبای قەزای پێنجوێنە بە تۆڕی کارەبای 132 کەی ڤی یەوە و پرۆژەکە هی ساڵی 2013یە بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە دواکەوتووە بۆ ئەمساڵ.
پێداچوونەوە: توانا نەقی